تیاگۆ سیلفا ده‌ڵێت نوێژ کردن ته‌نها ڕێگه‌یه‌که بۆ ئه‌وه‌ی بتوانیت لیۆنێل مێسی یان ڕۆناڵدۆی پێ بگریت نه‌ك به‌رگری کردن ،
له لێدوانێکیدا یاریزانی هه‌ڵبژارده‌ی به‌رازیل و به‌رگری کاری یانه‌ی ئه‌ی سی میلان که‌پێش یاری یانه‌که‌ی به‌رامبه‌ر به‌یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه له میانه‌ی یاریه‌کانی چامپیۆن لیگدا دابووی ستایشی ئاستی هه‌ردوو یاریزان ڕۆناڵدۆ و مێسی کرد و پێشی وابوو که به‌رگری کردن به‌س نیه بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و یاریزانانه‌ی پێ بووه‌ستێنیت به‌ڵکو ده‌بێت له گه‌لیشیدا نوێژ بکه‌یت.
تیاگۆ سیلفا هاوڕێکانیشی له ترسی یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه و لیۆنێڵ مێسی ده‌ربری و ووتی ده‌بێت زۆر به ووریاییه‌وه هه‌ڵس وکه‌وت له‌گه‌ڵ یاریه‌که‌دا بکه‌ین .
تیاگۆ ووتی ” زۆر ناره‌حه‌ته که یاریزانێکی وه‌کو مێسی بووه‌ستێنیت چونکه ئه‌و خێراییه‌کی زۆری هه‌یه و شاره‌زایه که چۆن به‌رگری کار تێ بپهڕینێ ، هه‌ندێک که‌س که‌موو کوڕی هه‌یه له کاتی یاری کردندا به‌ڵام مێسی و ڕۆناڵدۆ هه‌ردوو دوویاریزانی زۆر ته‌واون و بێ که‌م و کوڕین ” .
تیاگۆ به‌رداوام بوو ووتی ” یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه باشترین یانه‌ی جیهانه به‌ڵام ده‌بێت ئه‌وه‌ش بۆ بینینی وێنه به گه‌وره‌یی لێرە کرتە بکە.
له بیر نه‌که‌ین که یانه‌ی میلان زۆر له دوای ئه‌وانه‌وه نیه وه ئێمه‌ش هه‌میشه به‌ره‌و پێش ده‌چین ” .
نظرات شما عزیزان: